Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 02:06

ئەو نیشانەی پێدەچێت سەرەتای نەخۆشی مەترسیدار بێت

کوردستان TV
100%

زۆربەی كات مرۆڤەكان هەست بەچەند نیشانە و ئازارێكی سووك لە جەستەیاندا دەكەن وەك پرخەپرخ یاخود ئازاری ناوسك و سەرئێشە ...هتد.


زۆربەی كات ئەو نیشانانە پشت گوێ دەخرێن بەو هیوایەی خۆیان باش ببن بەبێ بەكارهێنانی چارەسەر، بەڵام پزیشكان هۆشداری دەدەن لەوەی ئەو نیشانانە رەنگە سەرەتای چەند نەخۆشیەكی مەترسیداری وەك جەڵتە و شێرپەنجە بێت .

ئەمانە چەند نیشانەیەكن كە نابێت بەهیچ شێوەیەك پشت گوێ بخرێن:

* كەمبوونەوەی كێش : لەدەستدانی لە 5% ی كێشی لەش لەماوەی شەش مانگدا بەبێ هیچ هیلاك بوون و رێجیم كردنیك ، ئەوا نیشانەیە لەسەر بوونی شێرپەنجە یاخود شەكرە یاخود خەمۆكی و كێشە لە غودەی دەرەقی.

* ئازاری سینگ : هەستكردن بەئازارێكی لەپڕ و بەهێز یاخود ئازاری بەردەوامی سینگ ، نیشانەی تووشبوونە بە نەخۆشیەكانی دڵ و دەبێت دەست بەجێ سەردانی پزیشك بكرێت.

* ئازاری ناوسك : هەستكردن بەو جۆرە ئازارە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە دەبێت وەك سكچوون و خراپی هەرسكردن یاخود سەرما و تەشەنوجات ، بەڵام ئەگەر بۆماوەی زیاتر لە 3 رۆژ ئازاری ناوسك بەردەوام بوو هەروەها ئازاری دیكەی سینگ یاخود هەستكردن بەرشانەوە و  زەردبوونی پێستی لەگەڵدا بوو ، ئەوا دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت.

* سەرئێشە : ئەگەر لەپڕ هەستت بەئازاری بەهێز كرد لەناوچەیەكی دیاری كراوی سەردا ، یان هەستت بەسەرئێشەی زۆر و لەدەستدانی هاوسەنگی یاخود سڕبوون كرد ئەوا نیشانەن بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دەماغ.

*  بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش : بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش یاخود (تا) بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی میكرۆب و هەوكردن دێت لەلایەن لەشەوە یاخود بەهۆی سووتانەوە لەبەرخۆر یاخود هیلاكیەوە دەبێت ، بەڵام ئەگەر تا بۆ 3 رۆژ بەردەوام بوو یاخود پلەی گەرمی لەش گەیشتە زیاتر لە 39.5 پلە ئەوا دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت.

* پرخەپرخ : زۆربەی مرۆڤەكان لەكاتی خەودا پرخەپرخ دەكەن ، بەڵام ئەگەر كەسێك بەدەنگی زۆر بەرز پرخەپرخی كرد یاخود لەپر لەخەو خەبەری بۆوە و هەناسەی سوار بوو ، ئەوا نیشانەیە بۆ تووشبوون بەنەخۆشی وەستانی هەناسە لەكاتی خەودا ، ئەو نەخۆشیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و نەخۆشیەكانی دڵ.

* تینوێتی هەمیشەیی : ئەو دیاردەیە یەكێكە لەنیشانەكانی نەخۆشی شەكرە ، بەڵام ئەگەر نیشانەی دیكەی لەگەڵدا بوو وەك ئاوسانی دەست و قاچ یاخود زیادبوونی كێش، ئەوا نیشانەیە بۆ بوونی كێشە لەقسەكردن.

* گۆڕانی ڕەنگی پاشەڕۆ: پێدەچێت گۆڕانی رەنگی پاشەڕۆ بەهۆی خواردنی چەند خۆراكێكەوە بێت وەك خۆراكە پڕ لەرەنگەكانی وەك گێزەر ، بەڵام گۆڕانكاریی زۆر لەرەنگی پاشەڕۆدا پێدەچێت یەكێك بێت لەنیشانەكانی نەخۆشى گەدە یاخود شێرپەنجە.

* كۆكەی درێژخایەن یاخود هەستكردن بە هیلاكی بەردەوام : بوونی كۆكەی بەردەوام و هەست كردن بەهیلاكی زۆرو بێ هۆ هەروەها سڕبوونی دەست و قاچ و لەدەستدانی هێز بەبێ هۆیەكی دیاری كراو بۆ ماوەی دوو رۆژ ، نیشانەیە بۆ چەند نەخۆشیەك و پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.

ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.