راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به فه‌رمی رۆیشتنی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی لیۆنێل میسی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاریكردندا ڕاگه‌یاند.
كریستۆف گالتێ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: شهڕهفێكی گه‌وره‌م هه‌بوو كه له ماوه‌ی ڕابردوودا راهێنه‌رایه‌تی باشترین یاریزان بم له مێژووی تۆپی پێدا.
گوتیشی: یاریی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوومان به‌رامبه‌ر یانه‌ی كلێرمۆن، دوایین یاریی میسی ده‌بێت له‌نێو یاریگه‌ی پاڕك دێ پڕانس به درێسی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، بۆیه ئاواته‌خوازم به باشترین شێوه ماڵئاوایی لێ بكه‌ن.
ڕاهێنه‌ری پاریس سان جێرمان هه‌روه‌ها گوتی: لیۆ یاریزانێكی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌مان بوو له ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌دا، هه‌ر گله‌یی و گازاندهیهكیشی لێ كرابێت به دڵنیاییه‌وه بێ بنه‌ما بووه.
گالتێ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2022 له وڵاتی قه‌ته‌ڕ و یاریكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، میسی له یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاستێكی ناوازه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه پێشكه‌ش كرد و توانی 21 گۆڵ تۆمار بكات و 20 گۆڵی تریش بۆ هاوڕێكانی دروست بكات، ئه‌مه‌ش گرینگی ئه‌و یاریزانه ده‌گه‌یه‌نێ له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌دا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ ئه‌و شهڕهفێكی گه‌وره بووه له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ میسی كاری كردووه.
گرێبه‌سته‌كه‌ی میسی /35 ساڵ/ له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان له رۆژی 30 ئه‌م مانگه كۆتایی دێت، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له هاوینی 2021 به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌ی پایته‌ختی فڕه‌نساوه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.