Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 02:26

لە لیستی "500 دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان"دا ماسك بە 192 ملیار دۆلار لە ریزبەندی یەكەمدایە

کوردستان TV
100%

ئێلۆن ماسك ،سەرمایەداری ئەمریكی، جارێكی دیكە نازناوی "دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان"ی بەدەستهێنایەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات كە لە مانگی نیساندا، سەرمایەداری فەڕەنسی، بێرنار ئارنو ئەو نازناوەی لە ماسك سەندبوو.
ئاژانسی هەواڵیی یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ "UPI"ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی ژمارەی پشكەكانی بێرنار ئارنوی سەرۆكی كۆمپانیای "LVMH" بۆ بەرهەمهێنانی جلوبەرگی گرانبەها لە مانگی نیساندا كەمیان كردووە، جارێكی دیكە ئێلۆن ماسك نازناوی "دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان"ی بدەستهێناوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە لیستی "500 دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان"دا، ماسك بە 192 ملیار دۆلار لە ریزبەندی یەكەمدایە.
هەرچەندە لە مانگی نیساندا، بێرنار ئارنو بە سەروەتە 211 ملیار دۆلارەكەی نازناوەكەی لە ماسك سەند، بەڵام دوای لەدەستدانی بەشێك لە پشكەكانی كۆمپانیاكەی سەروەتەكەی بۆ 187 ملیار دۆلار كەمی كرد.
لە مانگی نیساندا، بەهای پشكەكانی "LVMH" بە رێژەی سەدا 10 كەمی كردووە و بەمهۆیەشەوە ئارنو لە یەك رۆژدا، 11 ملیار دۆلاری لەدەستداوە.
خاوەنی ئامازۆن، جێف بێزۆس بە 144 ملیار دۆلار لە ریزبەندی سێیەمی لیستی "دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهان"دایە و دوای ئەویش خاوەنی مایكرۆسۆفت بە 125 ملیار دۆلار لە ریزبەندی چوارەمی لیستەكەدایە.
 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.