Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 08:17

یەكەمین دیداری چوار پارێزگاری ھەرێمی كوردستان و پارێزگارە سنوورییەكانی ئێران دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری ورمێ سەنتەری پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا باكووری رۆژئاوای ئێران، كارەكانی یەكەمین دیداری پارێزگارانی پارێزگا سنوورییەكانی ئێران و پارێزگارانی ھەولێر، دھۆك و سلێمانی، هەڵەبجە دەستیپێكرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی كردۆتەوە كە لە یەكەمین رۆژی بەڕێوەچوونی دیدارەكەدا، رێگاكان لەبارەی بەرزكردنەوەی ئاستی بازرگانیی نێوان ھەردوولا، ھەروەھا پەرەپێدان بە بازاڕ سنوورییەكان و پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوارە، ئابووریی، سیاسیی، رۆشنبیریی و وەرزشییەكان دەخرێنە بەرباس.
شایانی باسە دوای نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 2023.5.31، شاندی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كە پێكهاتبوو لە د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و  ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران و شاندێكی یاوەریان لە ژوورە بازرگانییەكان و یەكێتی هاوردە و ناردنكاران گەیشتە ئێران.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.