Erbil 42°C شەممە 20 تەمووز 12:24

یۆنیۆن به‌رلین هه‌وڵ ده‌دات یارییەکانی لە چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌رێوه‌بچێت نه‌وه‌ك له‌سه‌ر یاریگای هێرتابه‌لین

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا سەرکەوت بۆ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌و یانه‌ ئه‌ڵمانیا هه‌وڵ ده‌دات یارییەکانی لەم پاڵه‌وانیه‌تیه‌ له‌سه‌ر یاریگای خۆی ئەندێر ئاڵتێ فورسترێیە به‌رێوه‌بچێت نه‌وه‌كو له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیادی هێرتابه‌لین.
 له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین دیرک زنگلێر له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه‌، بۆچوونه‌مان نه‌گۆراوه‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت یاریه‌كان له‌سه‌ر یاریگای ئاڵتێ فۆر سترێ ئه‌نجام بده‌ین، به‌پێی قسه‌كانی سه‌رۆكی یانه‌ی یۆنیۆن به‌لین.
 یوفا له‌مانگی داهاتوو بریاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ ده‌دات، ئه‌میش به‌بوونی شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبلی هانده‌ران له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
 جێگای باسه‌ له‌ئه‌گه‌ری رازی بوونی یوفا به‌داواكاری یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلین، ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ملیۆنان یۆرۆ له‌فرۆشتنی بلیت و داهاتی میوانداری كردنی ئه‌م یاریانه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.