Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:48

پڕۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئایاری 2023، پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا دەستیپێكرد.
كاتژمێر 08:00ی ئەمڕۆ، بنكەكانی دەنگدان، بەڕووی دەنگدەراندا كرانەوە پرۆسەكەیش تا كاتژمێر 17:00 بەردەوامی دەبێت.
لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر كە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان ھەیە.
لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە 191 ھەزار سندوق بەسەر ھەزار و 94 بنكەی دەنگدان دابەشكراون.
ھەریەك لە كاندیدی ھاوپەیمانیی "جمھور" بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان و كاندیدی ھاوپەیمانیی "میللەت"، كەمال كڵچدارئۆغڵو لە ھەڵبژاردنەكاندا كێبڕكێی دەكەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەركۆمار.
بەپێی ئەنجامە كۆتاییەكانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەكان لە توركیا لە گەڕی یەكەمی ھەڵبژادنەكاندا سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەدا 49،50 و كەمال كڵچدارئۆغڵو سەدا 44،88، دەنگەكانیان بەدەستھێنابوو.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.