Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 16:06

وەرزی داهاتوو تەكنەلۆژیای هێڵی گۆڵ لە خولی ئیسپانیا به‌كارنایه‌ت

کوردستان TV
100%


راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایانكرد وەرزی داهاتوو تەكنەلۆژیای هێڵی گۆڵ لە خولی ئیسپانیا به‌كارنایه‌ت.
بەپێی هەواڵێكی رادیۆی كادینا سێر لە وەرزی نوێی خولی ئیسپانیادا تەكنەلۆژیای هێڵی گۆڵ بەكارناهێنرێت.
هه‌واڵه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشكردووه‌ كه‌ خافیێر تیباس سەرۆكی كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا نایەوێت بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ بدات بە فیفا، ئەمەش ئەو بڕەیە كە دەبێت خولی ئیسپانیا بیدات بۆ ئەوەی تەكنەلۆژیای هێڵی گۆڵ چالاك بكات.
ته‌نكه‌لۆژیای هێلی گۆل بۆ ئه‌وه‌ به‌كاردێت تا یارمه‌تی ناوبژیوان بدات له‌ كاته‌ گوماناوییه‌كان كه‌ ئایا تۆپه‌كه‌ به‌ ته‌واوی هێڵی گۆلی بریوه‌ یاخود نا.
شایه‌نی باسه‌ لەم وەرزەدا بۆ جاری 27 لە مێژوویدا بارسێلۆنا توانی ببێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا پێش چوار هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە نازناوەكەی یەكلا كردەوە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.