Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 19:04

ڤیدیۆ..گۆرانیبژان (هه‌ردی سه‌لامی و مه‌تین مه‌هدی) به‌رهه‌مێكی نوێیان بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


هه‌ردوو گۆرانیبێژان( هه‌ردی سه‌لامی و مه‌تین مه‌هدی) گۆرانییه‌كی نوێیان به‌ ناوی "خۆزگه‌"  بڵاوكرده‌وه‌.
گۆرانی (خۆزگه‌)  تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ( هه‌ردی سه‌لامی) دانراوه‌، له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكر به‌رهه‌م هێنراوه‌.
گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌لامی، له‌ساڵی 1987له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌، ده‌رچووی به‌شی شانۆیه‌ له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانه‌،خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، هه‌وادارێكی زۆری له‌ ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌یه‌.
 گۆرانی بێژ مه‌تین مه‌هدی ، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆكلیپێكه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌واداری هه‌یه‌.
شایانی باسه‌ گۆرانییه‌كه‌، له‌ چه‌ناڵی یوتووبی هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌لامی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.