Erbil 31°C چوارشەممە 24 تەمووز 22:26

ئه‌م ئێواره‌یه‌ شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ دروست بووه.. 4 كه‌س كوژراون و 7ی تریش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ سنووری پارێزگای نه‌جه‌ف له‌ ناوه‌ڕاستی عێراق، 11 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی فوڕات له‌ شاری كووفه‌ له‌ سنووری پارێزگای نه‌جه‌ف ڕوویداوه‌ و دوو بنه‌ماڵه‌ كه‌ خزم و كه‌سوكاری یه‌كترن، شه‌ڕ له‌نێوانیاندا دروستبووه‌.

له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ك به‌كارهاتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها 7 كه‌سی تریش بریندار بوون.

هێزه‌كانی پۆلیس بۆ دامركانه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌، ته‌رم و برینداره‌كانیش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كووفه‌ و نه‌جه‌ف.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.