Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:50

دەنگدان لە دەرەوەی توركیا بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەركۆمار دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

پڕۆسەی دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا لە باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا پایتەختی عێراق و كۆنسوڵخانەی توركیا لە هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد.
بەپێی ئامارەكانی كۆنسوڵخانەی توركیا لە هەولێر، ژمارەی دەنگدەران لە عێراق بریتییە لە پێنج هەزار و 741 كەس، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 834 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن.
كاتژمێر 09:00 سندوقەكانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا كرانەوە و هاووڵاتییانی توركیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرەو سندوقەكانی دەنگدان چوون و پڕۆسەكەش ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
رۆژی 14ی ئایار، ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا بەڕێوەچوو كە تیاییدا 25 پارت و 151 پاڵێوراوی سەربەخۆ بەشداربوون و پارتەكان بەسەر پێنج ھاوپەیمانییدا دابەشببوون و دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانیش بەھۆی بەدەست نەھێنانی رێژەی تەواو، ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كەوتە خولی دووەم و ئەمڕۆش لە دەرەوەی توركیا پڕۆسەی دەنگدانەكە دەستی پێكرد.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.