Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:30

به‌ فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی 25 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ كار دوورخرانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ فه‌رمانێك كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ده‌ركراوه‌، به‌یه‌كجار 25 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت دوور خستۆته‌وه‌.

نووسراوه‌كه‌ واژووی حه‌مید نه‌عیم ئه‌لغزی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره‌ و تێیدا نووسراوه‌ "له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دوای ڕه‌زامه‌ندی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌ركی 25 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت كۆتایی پێ هێنرا.

ئه‌وبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌ی كه‌ له‌ كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌ ژماره‌یان 25 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.