Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 23:44

زانیاریی لەبارەی شەڕەتەقەکەی کۆیە؛ کەسێک کوژراوە و ژمارەیەک کەسی دیکەش بریندارن

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ ڕووداوێکی تەقەکردن لە شاری کۆیە ڕووی دا و زانیاریی هەیە کەسێک کوژراوە و 5 کەسی دیکە بریندارن.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی 05ـی 2023 لەبەردەم بنکەی پۆلیسی کۆیە شەڕەتەقە و ووبەڕووبوونەوە ڕووی داوە، لەمبارەیەوە کانیاو حەکیم پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: لە ئەنجامی ئەو شەڕەتەقەیە کەسێک گیانی لەدەست داوە و 5 کەسی دیکە بریندارن.

هاوکات سەرچاوەیەک لە تەندروستی کۆیە بۆ (کوردستان تیڤی) گوتی: 6 کەس هێنراونەتە نەخۆشخانە، کەسێکیان گیانی لەدەست دا و 5 کەسی دیکە بریندارن.

ڕاشیگەیاند: سێ لە بریندارەکان پۆلیسن و ئەوانیتر هاووڵاتی مەدەنین و ئێستا نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دەدرێت و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

سەبارەت بە هۆکاری شەڕەتەقەکە پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کە هۆکاری شەڕەتەقەکە نەزانراوە و تاوەکو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەنەبوونە زانیاریی لەبارەی ڕووداوەکە بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.