Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 05:42

 تا ئێستا 13 كەس لە عێراق بەهۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 95 حاڵەتی تووشبوون بەتای خوێنبەربوون تۆماركراوەو لەنێویاندا 13 حاڵەتی گیان لەدەستدان هەبووە.
سەیف ئەلبەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاشكرایكردووە، ئەو كەسانەی  كە بە زۆری تووشی نەخۆشییەكە بوون، ئاژەڵدارو  قەسابخانەكانن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە بەو مانایە نییە كە خەڵكانی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە نابن، بەڵام ئەوانەی زۆرترین بەركەوتنیان لەگەڵ ئاژەڵەكاندا هەیە، ئەگەری تووشبوونیان زیاترە.
بەدر ڕوونیشیكردەوە، باوترین ڕێگەی گواستنەوەی نەخۆشییەكە لە ڕێگەی ئەو مێروویەیە كە بە پێستی ئاژەڵەوە دەلكێت،هەروەها نەخۆشییەكە لە ڕێگەی بەركەوتنی نزیك لەگەڵ كەسی تووشبوو، یان گۆشتی تووشبوو، دەگوازرێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.