Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 23:18

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 6 كەس گیانیان لەدەستداو 19 كەسی دیكەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 13ی ئایاری 2023، لەسەر رێگای بەستنەوەی پارێزگای ئەنبار بە پارێزگای سەڵاحەددین ، ڕووداوێكی ترسناكی هاتووچۆ روویداو كە گیان لەدەستدان و برینداربوون هەبووە. 
لەو بارەیەوە میدیای عێراق ڕایگەیاند، رووداوێكی هاتووچۆی ترسناك لەسەر ڕێگای ئەنبار – سەلاحەددین  ڕوویداوە و بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستداوە و 19 بریندار-یشی لێكەوتووەتەوە، كە زۆربەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ، دوای رووداوەكە تیمەكانی فریاكەوتن  و بەرگری شارستانی قوربانییەكانیان گواستۆتەوە بۆ پزیشكی دادوەری و بریندارەكانیش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی فەللوجە كراون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.