Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 01:45

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.6 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ وڵاتێك رووی دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و چوارشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7.6 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی شانشینی تۆنگا له‌ باشووری زه‌ریای هێمن ڕوویداوه‌.

ده‌زگای جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكا ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه‌ و ئاشكرای كرد كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 211 كم و له‌ دووری 619 كم له‌ باشووری نوكوالۆڤای پایته‌ختی شانشینی تۆنگا ڕوویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری بوونی زیانی گیانی و ماددی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ تۆمار نه‌كراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.