Erbil 17°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:17

به‌م نزیكانه‌ دیارده‌یه‌كی فه‌له‌كی نامۆ ڕوو ده‌دات

کوردستان TV
100%

ناوه‌ندی فه‌له‌كناسی ئاسمانی مۆسكۆ ئاشكرای كرد كه‌ به‌م نزیكانه‌ به‌شێك له‌ دانیشتووانی گۆی زه‌وی دیارده‌یه‌كی نامۆی فه‌له‌كی به‌چاوه‌كانی خۆیان ده‌بینن.

ناوه‌نده‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی 5 له‌سه‌ر 6ی ئایاری داهاتوو كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی نه‌یزه‌كه‌كان له‌ ئاسماندا ده‌بینرێ و به‌شێك له‌ دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌توانن كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و نه‌یزه‌كانه‌ ببینن كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا 50 نه‌یزه‌ك بكه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی.

ڕاشیگه‌یاند: زیاتر دانیشتووانی باشووری رۆژهه‌ڵات و سه‌رووی هێڵی ناوه‌ڕاستی گۆی زه‌وی ده‌توانن له‌و شه‌وه‌دا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی نه‌یزه‌كه‌كان ببینن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕه‌نگه‌ ئه‌مشه‌وه‌ بینینی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی نه‌یزه‌كه‌كان كه‌مێك زه‌حمه‌ت بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌وه‌كه‌ مانگ له‌ قۆناغی ته‌واوی و پڕی ده‌بێت و ئاسمان تاڕاده‌یه‌ك ڕووناك و گه‌شاوه‌ ده‌بێت.

ناوه‌ندی فه‌له‌كی ئاسمانی مۆسكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ساڵانه‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی نه‌یزه‌كه‌كان ڕوو ده‌دات، به‌ڵام كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ زیاتر له‌نێوان 15ی نیسان بۆ 28ی ئایار ڕوو ده‌دات و هه‌روه‌ها كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كانیش له‌ كاتژمێرێكدا 30 نه‌یزه‌ك ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌مجاره‌ زۆر زیاتره‌ و ره‌نگه‌ له‌ كاتژمێرێكدا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی 50 نه‌یزه‌ك ببینرێ.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.