بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،1 پلە لە ناوچەی تەخت لە شاری بەندەرعەباس سەربە پارێزگای هورمزگان باشووری ئێران روویدا.
بەپێی داتاکانی ناوەندی بوومەلەرزەناسیی نیشتمانیی ئێران، كاتژمێر یهكی بهرهبهیانی ئهمڕۆ شهممه 8ی4ی2023 بهكاتی ئێران، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،1 پلە کە ناوەندەکەی شارۆچکەی تەخت سەربە پارێزگای هورمزگان بووە، روویداوە.
راگەیەندراوە کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا روویداوە.
بەرپرسان هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکە نەداوە.
رۆژی یەکی نیسانیش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە لە هورمزگان روویدا و لە دوورگەی کیش کە دەکەوێتە کەنداوی فارس هەستی پێ کرا.
ههر ئهمڕۆ كاتژمێر 3:36ی بهرهبهیانی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،1 پلە قەزای گۆکسون سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی له توركیا هەژاند.
سەرۆکایەتیی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری لەباری بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە بوومەلەرزەکە چەقەکەی قەزای گۆکسون سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بووە و لە قوڵایی 16،36 کیلۆمەتردا روویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.