Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 16:32

لە ئێران سزای 40 مانگ زیندانیکردن بەسەر شیلان كوردستانی چالاکوانێکی مافەکانی ئافره‌تان سەپێندرا

کوردستان TV
100%


چالاکوانێکی مافەکانی ئافره‌تان و خەڵکی شاری سنە کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ژینادا لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستگیرکرا، سزای 40 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا. 

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شیلان کوردستانی، وەرگێڕ و چالاکی مافەکانی ئافره‌تان لە کۆتایی مانگی شووباتی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر (سەعیدی)، بە تۆمەتی "ئەندامەتی گرووپی نایاسایی ژیوانۆ" سزای دوو ساڵ و9 مانگ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" سزای 7 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا. 

شیلان کوردستانی دوای دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.