Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 20:34

به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو هێلیكۆپته‌ر له‌ ئه‌مه‌ریكا 9 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو هێلیكۆپته‌ریان له‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، 9 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئه‌نتۆنی هۆڤله‌ر گوته‌بێژی سوپای ئه‌مه‌ریكا گوتی: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو دوو هێلیكۆپته‌رمان له‌ جۆری (بلاك هۆك) سه‌ر به‌ تیپی 101ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ كاتی ئه‌ركێكی ئاساییدا له‌ هه‌رێمی كنتاكی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌.

گوتیشی: له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ 9 سه‌ربازمان گیانیان له‌ده‌ست دا.

لای خۆشییه‌وه‌ ئه‌ندی به‌شیر حاكمی هه‌رێمی كنتاكی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌م هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو و جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كان په‌یوه‌ندی به‌ كاری تیرۆریستی و جه‌نگییه‌وه‌‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌هۆی ڕووداوێكی ته‌كنیكییه‌وه‌ ڕووداوه‌كه‌ ڕوویداوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.