Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 04:12

بەتۆمەتی دزینی چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆر لەكۆمپانیایەك دەستگیركران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە كە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نوسینگەی‌  ڕاپەڕین دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆریان لەكۆمپانیایەك دزیبوو.
پۆلیس دەڵێت: دوای تۆماركردنی‌ سكاڵای یاسایی لەلایەن هاوڵاتییەكەوە كە چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆری‌ لەكۆمپانیاكەی‌‌ لێدزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاپەڕین دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت.
دەشڵێت:لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا ،دەستیش گیرا بەسەر چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆردا كە تۆمەتباران دزیبوویان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.