Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 22:34

دوای 49 رۆژ بەسەر ڕوودانی بوومەلەرزەکاندا خوێندن لە ژمارەیەک شار له‌ توركیا دەستی پێ کردەوە

کوردستان TV
100%


دوای تێپەڕینی 49 رۆژ بەسەر روودانی بوومەلەرزەکاندا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27ی3ی2023 خوێندن لە ژمارەیەک لە ناوچەکانی مالاتیا و قەهرەمانمەڕەش له‌توركیا دەستی پێ کردەوە.
لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزانەی شەشی شوبات بەگوڕی 7،7 و 7،6 لە هەردوو شاری پازارجک و ئەلبستان روویان دا و 11 پارێزگای تورکیایان گرتەوە، بەهۆی زیانە زۆرە گیانی و ماڵییەکانی بوومەلەرزەکان بە "کارەساتی سەدە" پێناسە کران و ژمارەیەکی زۆری ناوەندەکانی خوێندنیش لەو پارێزگایانە داخران کە زیانی زۆریان بەرکەوتبوو.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.