Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:04

دڵشاد شەهاب: سەرۆكی هەرێم وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە 26/3/2023دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەمواركراو كە یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانە، فەرمانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەركرد.
لە فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: 18/11/2023 وەكو رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا. لە خاڵی دووەمی فەرمانەكەی سەرۆكی هەرێم ئاماژە بەوەكراوە: كە گشت لایەنە سیاسییەكان پابەند دەبن بە ئەنجامدانی كاری پێویست بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی بۆ جێبەجێكردنی ئەم فەرمانە.
هەروەها لە خاڵی سێیەمی ئەو فەرمانەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.