Erbil 15°C چوارشەممە 17 نیسان 00:43

سبەی لێزمەباران و هەورەبروسکەی بەهێز دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینیی دەکات سبەی شەو لێزمەباران و هەورەبروسکە دەستپێبکات و تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەش بارانێکی زۆر دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: دیمەنی ئێستای ئاسمانی ناوچەکە لە بەشێکی باکوری سعوودییە و باشوور و باشووری ڕۆژئاوای عێراق ھەورەبروسکە چالاکبووە لە کاتەکانی درەنگی شەودا ئەم بارستە ھەوا شێدارە ناوچەکانمان دەگرێتەوە سەرەتاش بە ھەورەبروسکە و نمەباران لە ھەندێ ناوچەدا کاریگەری دەبێت.

ڕاشیگەیاند: دواتر بۆ سبەی کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو ناسەقامگیریەکە زیاتر دەبێت لەسەر کەشی ھەرێمی کوردستان و بارانی بەلێزمە و ھەورەتریشقەی بەھێز چالاک دەبێت کە ھەندێ کات و ناوچە تەرزەی لەگەڵدا ئەبێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی جەختی کردۆتەوە کە بەپێی پێشبینییەکانیی وادەرەکەوێت بارانێکی زۆر لەسەرجەم ناوچەکاندا تاوەکو ئێوارەی دووشەممە ببارێت کە چاوەڕوان دەکرێت کەمترینی لە 20 تاوەکو زۆرترین ڕێژە 60 ملیمەتر بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.