له‌پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دوو هه‌زارو بیست و چوار، له‌گه‌ری یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، له‌یاریه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م، كاتژمێر ده‌و چل و پێنج خوله‌كی ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی سوید له‌سه‌ر یاریگای فرێندز ئه‌رینا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا ده‌كات.
هه‌لبژارده‌ی سوید دواین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانی بۆ یاری به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی به‌لژیكا ئه‌نجام داوه، سوید نایه‌وێت له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی پاڵاوتنه‌كان له‌به‌رده‌م هانده‌رانی دووچاری ئه‌نجامێكی نه‌خوارو بێت.
سوید له‌كاتێك ئه‌م یاریه ئه‌نجام ده‌دات له‌چوار یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا دوای دوورخستنه‌وه‌ی له‌قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له‌جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست‌و دوو له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی نایه‌وێت به‌ئه‌نجامێكی خراپ بگه‌رێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵكو به‌لژیكا هه‌وڵ ده‌دات لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ دۆمینیکۆ تێدێسکۆی ئه‌ڵمانی هه‌ڵبداته‌وه.
سوید له‌جامی جیهانی به‌شدارنه‌بوو، به‌ڵام له‌جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دوو هه‌زارو بیست توانی بگاته قۆناغی شازده، سوید بۆ ركابه‌ریه‌كان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی ته‌مه‌ن چل و یه‌ك ساڵانی بانگهێشتی ریزی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كردۆته‌وه، ئه‌میش له‌پێناو به‌خشین هێزو توانا به‌یاریزانانی تازه پێگه‌یشتووی سوید.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.