بەگوڕی 4،7 پلە پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی له توركیا هەژاند.
کاتژمێر 3:39ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ههینی 24ی3ی2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4،7 پلە، قەزای گۆکسون سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی هەژاند.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە بوومەلەرزەکە چەقەکەی قەزای گۆکسون سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بووە و لە قوڵایی 7،34 کیلۆمەتردا روویداوە.
لەوەو پێش بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە شەشی شوباتی2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7،7 و 7،6 پلە تورکیایان ھەژاند و سووریایشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4،7 پلە ھەستی پێکرابوو.
بوومەلەرزەیەکی دیكه قەهرەمانمەڕەشی له توركیا ههژاند
![](/content/upload/1/root/27turkey-htkq-videosixteenbynine3000_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.