Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 11:10

گەڕانەوەی ئاوارەکان.. زیاتر لە 500 خێزانی سەرێکانی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

100%

لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی ڕایگەیاند، سێیەمین کاروانی ئاوارەکان کە زیاتر لە 500 خێزان لەخۆ دەگرێت، ئامادەکاری دەکەن بۆ جێهێشتنی کەمپەکان و گەڕانەوە بۆ گوند و شارۆچکەکانی گوندەواری باشووری شارەکە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئاوارەکانی شاری سەرێکانی ئامادەکاری دەکەن بۆ بەڕێکەوتنی سێیەمین کاروانی گەڕانەوە بۆ گوند و شارۆچکەکانیان لە گوندەواری باشووری شارەکە، ئەوەش دوای ساڵانێکی درێژ لە دەربەدەری و ئاوارەیی لە ناو کەمپەکان و ناوەندەکانی حەوانەوەدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کاروانە نوێیەکە زیاتر لە (500) خێزانی نیشتەجێی کەمپی "واشۆکانی" و ناوەندەکانی حەوانەوە (قوتابخانەکان) لە ناوچەکە لەخۆ دەگرێت، بڕیاریشە ئەو خێزانانە بەرەو کۆمەڵێک گوند و ناوچەی باشووری شارەکە بەڕێبکەون، بە مەبەستی نیشتەجێبوونەوە لە زێدی خۆیان و دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاساییان.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی تەواوکردنی بەرنامەی گەڕانەوەی ئاوارەکانە بۆ سەر زێدی خۆیان، لەگەڵ بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی دانیشتووانی کەمپەکان، شایەنی باسە دووەمین کاروانی ئاوارەکان لە 8ـی ئەیلوولی ڕابردوودا بەڕێکەوتبوو کە نزیکەی (700) خێزانی لەخۆ گرتبوو و گەڕابوونەوە بۆ گوندەکانی گوندەواری باشوور.
 

کوردستان سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.