Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 11:35

هاتوچۆی هەولێر هاووڵاتییان لە گواستنەوەی بەشی کامێرا و سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی ئاگادار دەکاتەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، شوێنی بەشی کامێرا و سەرپێچییەکان لە شەقامی 100 مەترییەوە گواستراوەتەوە بۆ ناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەسەر شەقامی 150 مەتریی خێرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتییان بڵاوی کردەوە: شوێنی "بەشی کامێرا و سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی" کە پێشتر لەسەر شەقامی 100 مەتری بوو بەرامبەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا، گواسترایەوە بۆ ناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: ئەو هاووڵاتییانەی مامەڵەیان لەو بەشەدا هەیە، لەمەودوا بۆ بەجێگەیاندنی کارەکانیان دەتوانن لە ناو بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لەسەر شەقامی 150 مەتریی خێرا، ڕێگای بەحرکە، سەردانی ئەو بەشە بکەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.