Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 22:45

بوومەلەرزەیەکی دیكه‌ قەهرەمانمەڕەشی له‌ توركیا هه‌ژاند

کوردستان TV
100%


بەگوڕی 4،7 پلە پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی له‌ توركیا هەژاند.
کاتژمێر 3:39ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی 24ی3ی2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4،7 پلە، قەزای گۆکسون سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەشی هەژاند.
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی زانیاری دەربارەی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە بوومەلەرزەکە چەقەکەی قەزای گۆکسون سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بووە و لە قوڵایی 7،34 کیلۆمەتردا روویداوە.
لەوەو پێش بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە شەشی شوباتی2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7،7 و 7،6 پلە تورکیایان ھەژاند و سووریایشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4،7 پلە ھەستی پێکرابوو.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.