Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 12:07

له‌ هه‌ولێر به‌ بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی پاككردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانی و دانانی حاویه‌ی زبڵ بۆیان ده‌ستی پێ كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزى هەولێر بەبۆنەى هاتنى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان لە بەردەم مزگەوتى مەدینەی منەوەرەی شارى هەولێر دەستی کرد بە ڕاگەیاندنى هەڵمەتێکى فراوانى پاککردنەوەى مزگەوتەکان و دانانى حاویەى زبڵ بۆیان.

ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە ڕێوڕەسمەکەدا بە بۆنەى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز، پیرۆزبایی لە هەموو لایەک کرد و دەستخۆشی لە فەرمانگەى ژینگە پارێزى هەولێر کرد بۆ ئەنجامدانى ئەوکارە و کارەکەیانى بەرز نرخاند.

جێگەى باسە هەڵمەتەکە تاوەکو کۆتایی مانگە ڕەمەزان بەردەوامە و سەرجەم مزگەوتەکانى نێو شارى هەولێر دەگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.