Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 22:00

وەقفی سونی عێراقی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد

کوردستان TV
100%

وەقفی سونی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی نەبینینی مانگ دووسبەی پێنجشەممەی وەک یەکەم مانگی ڕەمەزان دیاریکرد.

وەقفی سونی عێراقی ڕایگەیاند: لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە عێراق مانگ نەبینراوە، بەهۆی نەبینینی مانگ دووسبەی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش بەهۆی نەبینینی مانگ دووسبەی پێنجشەممە کرایە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، لەمبارەیەوە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مانگ لەلایەن لێژنەی بینینی مانگەوە، بۆیەوە بەهۆی پشتبەست بە بەڵگە شەرعییەکان دووسبەی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانە.

وڵاتانی سعوودییە و قەتەر و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە 23ـی 03ـی 2023 وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.