Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 17:22

سعوودییە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 03ـی 2023 لە سعوودییە نەتوانراوە مانگ ببینرێت، بەمەش دووسبەی پێنجشەممە لە شانشینی سعوودییە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت.

تەلەڤزیۆنی فەرمی سعوودییە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نەتوانراوە مانگ ببینرێت، بەمەش دووسبەی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت لە سعوودییە.

هاوکات لێژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان، ئێستا تاوەکوو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە (06:23) چاودێری بینی مانگ دەکەن و تاوەکوو ئێستا نەتوانراوە مانگ ببینرێت.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.