Erbil 15°C شەممە 02 ئازار 09:05

سه‌رۆكی نوێی ژووی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ فه‌رمی سه‌رۆكی نوێی ژووی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر له‌ شوێنی دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی پێشووی ژووره‌كه‌ ده‌ستبه‌كار بوو.

سه‌رۆكی نوێی ژووی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر (سالار جه‌لال قادر فاته‌كه)‌یه‌ و كه‌ بازرگانێكی ناسراوی شاری هه‌ولێره‌ و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌فه‌رمی له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بوو.

سالار جه‌لال قادر فاته‌كه‌ له‌باره‌ی پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ فه‌رمی له‌ پۆستی سه‌رۆكی ژووی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ده‌ستبه‌كار بووم.

سه‌باره‌ت به‌ كار و پڕۆژه‌كانی داهاتووی گوتیشی: به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ داهاتوودا پڕۆژه‌ی باشم ده‌بێت بۆ پێشكه‌وتنی بواری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

سالار جه‌لال قادر فاته‌كه‌ پێشتر بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ ئه‌ندامی ژووی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر بووه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ شوێنی دارا جه‌لیل خه‌یات ده‌ستبه‌كار بوو كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ سه‌رۆكی ژووی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.