دادگایەك لە شاری ئیربید لە باكوری ئوردن، بڕیاریدا كە نەخۆشخانەیەك و پزیشكێكی ئافرەتان و منداڵبوون، دەبێ بڕی 21 هەزار دیناری ئوردنی..." />
Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 11:59

ئەو ئافرەتەی مەقەسێك لەنێو سكیدا بەجێهێڵدرابوو 3 دەفتەر دۆلاری وەك قەرەبوو وەرگرت

کوردستان TV
100%

دادگایەك لە شاری ئیربید لە باكوری ئوردن، بڕیاریدا كە نەخۆشخانەیەك و پزیشكێكی ئافرەتان و منداڵبوون، دەبێ بڕی 21 هەزار دیناری ئوردنی كە دەكاتە نزیكەی 30 هەزار دۆلاری ئەمریكی ،وەك قەرەبووی نەخۆشێكی ئافرەت بدەن، دوای ئەوەی لە كاتی نەشتەرگەری مەقەسێكی پزیشكییان لەنێو سكی ئەو ئافرەتە لە بیركردبوو.
بەگوێرەی بڕیارەكەی داداگا، دەبێ نەخۆشخانەكە لە 75%ی بەهای قەرەبووەكە لە ئەستۆ بگرێت و پزیشكەكەی ئافرەتانیش پابەند دەبێت بە پێدانی باقی بڕە پارەكە.
بەگوێرەی میدیا و ڕۆژنامەكانی ئوردن، ئەو نەخۆشە بەهۆی ئازارەوە لەو كاتەی تەمەنی سكەكەی 9 مانگ بووە، لە ڕێگەی پزیشكی ئافرەتانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی ئەهلی كراوە ،لەو نەخۆشخانەیەش دوو پەرستار پێیان راگەیاندووە كە دەبێ دەمودەست نەشتەرگەری بۆ بكرێت، دواتربە سەرپەرشتی پزیشكێك نەشتەرگەری بۆ دەكرێت دەبینن كە كۆرپەكەی نێو سكی مردووە. 
ئافرەتەكە دوای ئەوەی نەخۆشخانە جێدەهێڵێت تووشی ئازارێكی سەختی سكی دەبێتەوە،لە نەخۆشخانەیەكی حكومی پشكنینی بۆ دەكەن و بۆیان دەركەوێ كە تەنێكی نامۆ لەناو سكیدا هەیە ،جاریكی دیكە نەشتەرگەری بۆ دەكەن و مەقەسێك لەنێو سكیدا دەردەهێنن.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.