Erbil 15°C شەممە 02 ئازار 09:25

پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌18ی3ی2023، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری  رۆژئاوای هەرێمی کوردستان.
 بۆ سبەی یەکشەممەش 19ی3ی2023 راگه‌یاندراوه‌: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوای نیوەڕۆ لە هەندێک ناوچەدا باران بە لێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
هەولێر: 20
سلێمانی: 19
دهۆک : 19
کەرکوک: 23
هەڵەبجە : 20
زاخۆ: 19
سۆران: 18
گەرمیان: 25

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.