Erbil 15°C پێنجشەممە 30 ئایار 12:21

له‌ باسكه‌ی ئه‌مریكا پۆرتلاند تریل و ملواكی باكس براوه‌بوون

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی باسكه‌، له‌یاریه‌كی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژهه‌ڵات، تیپی باسكه‌ی پۆرتلاند تریل له‌نێو هۆڵی داخراوی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی، به‌ئه‌نجامی سه‌دو حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو بیست و سێ خاڵ به‌تیپی باسكه‌ی نیویۆرك نیكس دۆرا.
 له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ركابه‌ریكرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م تیپی میواندار به‌ئه‌نجامی په‌نجاو پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چلو نۆ خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی نیویۆرك نیكس ریزه‌كانی خۆیان باشتر رێكخسته‌وه‌ تا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو حه‌وت خاڵ برده‌وه‌.   

هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، له‌یاریه‌كی دیكه‌ی به‌شی رۆژهه‌ڵات، تیپی باسكه‌ی ملواكی باكس له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامی سه‌دو شازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو چوار خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نز به‌ده‌ستهێنا.
 هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ یاریزانانی ملواكی باكس باشتر ده‌ركه‌وتن و نیوه‌ی یه‌كه‌م ملواكی باكس به‌ئه‌نجامی په‌نجاو حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چلو هه‌شت خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م و به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی سێیه‌م ڤینێس سه‌نز گه‌رایه‌وه‌ كه‌شی ركابه‌ری و ژماره‌یه‌كی زۆری خالی تۆماركرد، به‌ڵام دواجار تیپی میلواكی باكس توانی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ به‌سه‌دو شازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو چوار خاڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات.    

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.