Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 13:51

تەندروستیی جیهانی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی FBI و وەزارەتی وزەی ئەمریکا ڕایانگەیاند، دزەکردنێک لە تاقیگەیەکی شاری ووهان لە چین بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەندروستیی جیهانی دەست بە لێکۆڵینەوە دەکات و داوا لە وڵاتان دەکات هەر زانیارییەکیان لەمبارەیەوە هەبێت بڵاوی بکەنەوە.

تیدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) ڕایگەیاند: ئەگەر وڵاتێک زانیاری لەسەر سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، پێویستە زانیارییەکان بە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی و کۆمەڵگەی زانستی نێودەوڵەتیی بدات.

ڕاشیگەیاند: ئەوە پەیوەندی بە تاوانبارکردنەوە نییە، بەڵکوو زیاتر بۆ تێگەیشتنە لە شێوازی بڵاوبوونەوەی پەتاکە.

هەر لەمبارەیەوە ماریا ڤان کێرخۆف، کە سەرۆکایەتی تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی Covid-19 دەکات لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕوونی کردەوە کە "ڕێکخراوەکەیان داوای زانیاری لە بەرپرسانی باڵای نوێنەرایەتی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ کردووە".

ئاماژەی بەوەش دا کە "داواکاریمان ئاراستەی ئەمریکا کردووە بۆ زانیاریدان لەسەر نوێترین ڕاپۆرتی وەزارەتی وزەی ئەمریکا لەبارەی دزەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە".

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.