ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپی و دەریای ناوەڕاست بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە تاجیكستان بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە.
ناوەندەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوەندی بوومەلەرزەكە بە دووری 58 كم لە باشووری ڕۆژئاوای كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی مورگابەوە بووە كە دە هەزار و 800 كەس تێیدا نیشتەجێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 60 كم ڕوویداوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی برینداربوون یان زیانەكانی بوومەلەرزەكەوە رانەگەیەنراوە.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلە لەم وڵاتە روویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.