محەممەد سەڵاح ئەستێرەی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی بەردەوامه لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی لەگەڵ تیپە ئینگلیزییەکەی، محەممەد سەڵاح وه‌ك یاریزانێكی ئه‌فریقی ژمارەی پێوانەیی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یاریزانی پێشوو دیدیه درۆگبا یه‌كسان كرده‌وه به‌تۆماركردنی چل و چوار گۆڵ.
سه‌لاح له‌یاری شه‌وی رابردووی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریاڵ مه‌درید توانی گۆلێك تۆمار بكات، به‌تۆماركردنی ئه‌م گۆڵه كۆی گۆڵه‌كانی سه‌لاح وه‌ك یاریزانێكی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا له‌چامپیۆنز لیگ گه‌یشته چل و چوار گۆڵ، به‌تۆماركردنی ئه‌م گۆڵه سه‌لاح بۆ یه‌كه‌مجاره له‌چامپیۆنز لیگ له‌شه‌ش یاری له‌سه‌ر یه‌ك گۆڵ تۆمار بكات.
هه‌روه‌ها مه‌حه‌مه‌د سەڵاح به ده گۆل له‌كۆی شه‌ش یاری تیپه‌كه‌ی لهپاڵهوانیهتیهكانی ئه‌وروپا به‌شداری كردوه، له‌سه‌ر ئاستی لیڤه‌رپولیش محەمەد سەڵاح ناوازەیە لە ژمارەی پێوانەیی گۆڵەکانی لەگەڵ ریدز له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی ئه‌وروپا به‌تۆماركردنی چل و دوو گۆڵ، به‌مه‌ش پێش ستیڤن جیراردی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كه دێت.
محەممەد سەڵاح ژمارەی پێوانەیی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ درۆگبا یه‌كسان كرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.