Erbil 25°C یەکشەممە 27 تشرینی یەکەم 15:33

لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا مانچستەر ستی و لایپزیگ یەکسانبوون

کوردستان TV
100%


یارییەکەی نێوان یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی و یانەی لایپزیگ-ی ئەڵمانی کە لە میانی یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League) ئەنجامدرا، بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی ھات.

لە میانی یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، یانەی لایپزیگ لە یاریگای خۆی "رێدبول" میوانداری یانەی مانچستەر ستی کرد.

لە دەستپێکی یارییەکەدا، یاریزانانی مانچستەر ستی بەباشی دەرکەوتوون و ھەزوو ھەوڵیاندا، گۆڵ تۆمار بکەن، دوای ئەوەی یاریزانانی لایپزیگ ھەوڵی بەرگرییدانیان دەدا.

لە خولەکی 27دا، یاریرانی مانچستەر ستی، ریاز محرز گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و یانەکەی کردە خاوەن یەک گۆڵ.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانانی یانەی لایپزیگ بەپێچەوانەی یاریزانانی مانچستەر ستی باشتر دەرکەتوون و دوای رەخساندنی چەند دەرفەتێک یاریزان، یۆسکۆ گڤاردیۆل لە خولەکی 70دا، گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد.

ئەنجامی یارییەکەیش 1-1 کۆتایی ھات.

بڕیارە یاری گەڕانەوەی نێوان ھەردوو یانەکە لە 14ی ئاداری داھاتوودا لە یاریگای مانچستەر ستی "ئیتیحاد" ئەنجام بدرێت.

ھەروەھا لە یارییەکی دیکەدا کە لە میانی یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)ئەنجامدرا، یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە یاریگای خۆی لە "سان سیرۆ" میوانداری یانەی پۆرتۆی پورتوگالی کرد.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی یانەی ئینتەرمیلان کۆتایی ھات.

تاکە گۆڵەکەی یانەی ئینتەرمیلان لە خولەکی 76دا، لەلایەن یاریزان رۆملیۆ لۆکاکۆوە تۆمار کرا.

ھەردوو یانەکە لە یاری گەڕانەوەدا لە 14 مانگی ئاداری داھاتوودا لە یاریگای "دو دراگاو" لە شاری پۆرتۆ، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.