باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره هۆشداری دایه هاووڵاتییانی عێراقی ئه‌وانه‌ی دانیشتووی پارێزگای هاتای و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌رین و داوای لێ كردن له‌و باڵه‌خانانه دوور بكه‌ونه‌وه كه مه‌ترسی ڕووخانیان له‌سه‌ره.
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: داوا له هاووڵاتییانی عێراقی دانیشتووی شاری هاتای و شاره‌كانی تری نزیكی ده‌كه‌ین دوور بكه‌ونه‌وه له‌و باڵه‌خانانه‌ی كه مه‌ترسی ڕووخانیان له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها داواشی له‌و عێراقییانه كرد كه له نزیك كه‌ناراوه‌كان ده‌ژین، ئاگاداربن به‌هۆی مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری ڕوودانی تسۆنامی له‌و ناوچانه به‌هۆی بوومهلهزهكهی ئه‌مشه‌وه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عێراقی ئه‌گه‌ر پێویستی به هاوكاری هه‌بێت با به‌زووترین كات ئاگادارمان بكاته‌وه.
ئه‌مشه‌و دووشه‌م له پارێزگای هاتای له باشووری توركیا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 6.4 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا، به‌هۆی به‌هێزی بوومهلهزرهكهش هاووڵاتییان هه‌ریه‌ك له وڵاتانی لبنان و سووریا و فه‌ڵه‌ستین و ئوردن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش هه‌ستیان پێ كرد.
سه‌باره‌ت به قوربانییه‌كانی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 3 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و 213 كه‌سی تریش بریندار بوون.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی باكوری سووریاش جه‌ختیان كرده‌وه كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 130 كه‌س بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.