به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا (ئافاد) ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له شاری غازی عه‌نتاب ڕوویداوه.
ئافاد ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌می شاری غازی عه‌نتاب 4.6 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه و له كاتژمێر 2:59 خولهك به كاتی توركیا ڕوویداوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری غازی عه‌نتاب درێژكراوه‌ی ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌یه كه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو له شاری مه‌ڕه‌ش به گوڕی 7.7 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا و هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی هاتای، عوسمانییه، ئه‌دیامان، غازی عه‌نتاب، ئۆرفه، دیاربه‌كر، مه‌لات، كیلیس و ئه‌ده‌نه‌ی گرته‌وه كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.