Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 14:54

تیمه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ توركیا ئافره‌ت و پیاوێك له‌ژێر باڵه‌خانه‌یه‌كی داڕووخاو ده‌دۆزنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

تیمه‌كانی فریاگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له‌ژێر باڵه‌خانه‌یه‌كی داڕووخاوی وڵاتی توركیا، ئافره‌ت و پیاوێكیان به‌ زیندوویی دۆزیوه‌ته‌وه‌‌ و خه‌ریكن به‌ سه‌لامه‌تی ده‌ریان ده‌هێنن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و چوارشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له‌ شاری ئیسلاحییه‌ی توركیا، تیمه‌كانی فریاگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئافره‌ت و پیاوێكیان له‌ژێر باڵه‌خانه‌یه‌كی داڕووخاودا دۆزییه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌ركی ڕزگاركردنی ئافره‌ت و پیاوه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن تیمی فریاگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.

تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه،‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا تیمه‌كانی فریاگوزاری هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكن هه‌ردووكیان به‌ زیندوویی ڕزگار ده‌كه‌ن.

ڤیدیۆی هه‌وڵی ڕزگاركردنی ئافره‌ت و پیاوه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاری هه‌رێمی كوردستان:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.