Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:13

دوای مانەوەی بۆ نزیكەی 20 كاتژمێر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەكی رووخاو رزگار كرا

کوردستان TV
100%

لە شاری ئادییەمانی توركیا كەسێك دوای مانەوەی بۆ نزیكەی 20 كاتژمێر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەكی رووخاو رزگار كرا.
فوئاد ئۆكتای، جێگری سەركۆماری توركیا، ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی بوومەلەرزەكاندا دوو هەزار و 379 كەس گیانیان لەدەستداوە و 14 هەزار و 483 كەسیش برینداربوون. 
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە،ئەو بوومەلەرزانەی بە گوڕی 7،7 و 7،6 پلە روویاندا و چەقەكەی لە مەڕەش بوو، چەند شارێكی توركیاو ناوچە جیاجیاكانی سووریای گرتەوە ، لە ئەنجامدا هەزاران  كەس گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.