Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:30

مژده‌یه‌ك بۆ هاووڵاتییانی هه‌ولێر.. نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكوومی نوێی له‌دایكبوونی منداڵان كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی مژده‌یه‌كی تری گه‌یانده‌ هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ ئه‌ویش كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكوومی نوێی له‌دایكبوونی منداڵانه‌.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە هەولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی حكوومی بۆ له‌دایكبوون و منداڵان به‌ نوێترین ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای پزیشكی كرایه‌وه.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگه‌یاند: له‌ نه‌خۆشخانه‌ نوێیه‌كه‌‌دا ڕۆژانە 220 کارمەند بە پێشکەوتووترین ئامێرە پزیشکییەکان خزمەتگوزاریی تەندروستیی خۆڕایی پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکەن.

سه‌باره‌ت به‌ شوێنی نه‌خۆشخانه‌ نوێیه‌كه‌، پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاره‌دێی به‌حركه‌ كه‌ شوێنی پێشتری نەخۆشخانەی ئیماڕاتی بوو بۆ چارەسەری کۆڕۆنا.

له‌م كورته‌ ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌خڕێته‌ڕوو:-

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.