Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 14:17

دابارینی بەفر لە حاجی ئۆمەران نزیکبۆتەوە لە دوو مەتر

کوردستان TV
100%


بەهۆی سێ شەپۆلی چڕی بەفربارین لە حاجی ئۆمەرانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رێژەی بەفربارینی ئەمساڵ نزیکبۆتەوە لە دوو مەتر.

سەردار مەلا برایم، بەرپرسی تیمی بەفرڕاماڵین ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ نزیک بە 30 سانتیمەتر بەفر لە حاجی ئۆمەران باریوە، تیمەکانیشمان بەردەوامن لە ڕاماڵینی بەفر و تەواوی ڕێگا گشتییەکانمان لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پاککردۆتەوە و خوێمان لێداوە بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ دروست نەبێت. 

ڕاشیگەیاند: ئەمساڵ ڕێژەی بەفربارین لە حاجی ئۆمەران سەرووی 190 سانتیمەترە و نزیک بە 50 تۆن خوێشمان بەکارهێناوە بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی سەر ڕێگا. 

پەیامنێر: کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.