Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:17

ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت

کوردستان TV
100%

گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە 01ـی 02ـی 2023 ڕایگەیاند، سزایان بەسەر 10 کەس و 12 کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ڕووسیادا سەپاندووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: سزا بەسەر 22 کەس و پێگەی ژمارەیەک وڵاتدا سەپێنرا کە یارمەتی پیشەسازی سەربازیی ڕووسیایان داوە، بۆ ڕزگاربوون لەو سزایانەی دژیان سەپێنراوە.

ڕاشیگەیاند: لیستی سزاکان هاووڵاتییانی وڵاتانی لاتیڤیا، سەنگافورە، ڕووسیا، ئیسرائیل، ئۆزبەکستان و قوبرسی تێدا بووە.

گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە کە کۆمپانیاکانی وڵاتانی سەنگافورە، ئیسرائیل، لاتیڤیا، قوبرس بولگاریا لە لیستی ئەو کۆمپانیایانە بوون کە یارمەتییان پێشکەش بە پیشەسازی سەربازیی ڕووسیا کردووە و سزا دراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.