Erbil 15°C شەممە 02 ئازار 10:42

كاتی به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كانی جامی قه‌ته‌ر ئاشكراكرا

کوردستان TV
100%


رێكخه‌رانی خولی ئەستێرەکانی قەتەر كاتی به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كانی جامی قه‌ته‌ری بۆ سالی دوو هه‌زارو بیست و سێ ئاشكراكرد.
 جامی قه‌ته‌ر ساڵانه‌ به‌به‌شداری چوار یانه‌ی ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی سه‌د، دحێل، وه‌كره‌و عه‌ره‌بی به‌شداری ده‌كه‌ن، یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی له‌رۆژی نۆی شوباتی داهاتوو له‌سه‌ر یاریگای جاسم بن حەمەد ئەنجام ده‌درێت.
 له‌م قۆناغه‌دا یانه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م رووبه‌رووی یانه‌ی پله‌ی چواره‌م ده‌بێته‌وه‌، هه‌ردوو یانه‌ی پله‌ی دووه‌م و سێیه‌میش له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌ یانه‌كانی سه‌د و عه‌ره‌بی رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌، دحێل و وه‌كره‌ش له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، براوه‌ی هه‌ردوو یاری له‌رۆژی شه‌شی نیسانی داهاتوو یاری كۆتایی جامی قه‌ته‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.