Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 00:05

مه‌كته‌بی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند غازی غه‌فور ده‌كات

کوردستان TV
100%


پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند(غازی غەفور)

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند(غازی غەفور)


بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند(غازی غەفور)
بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەند(غازی غەفور)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دراما و شانۆکاری دیاری شاری هەولێر و کوردستان (غازی غەفور)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە نیشتیمان پەروەرەکەتان و سەرجەم هونەرمەند و هاوپیشە و دۆستانی هونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو(غازی غەفور) هونەرمەندێکی دیار و بە ئەزموون بوو، لە بواری دراما و سینەما و شانۆدا ناو و دەنگێکی بەرچاو و لێهاتوو بوو و تەمەنێکی پڕ داهێنان و بەخششی لەو رێگایەدا بەسەربرد، بۆیە لەو ڕووەوە جێدەستی ڕوون و لەبیرنەکراوە.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هاوکار و دۆست و هونەرمەندان و ئاشنایانی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. 
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە..
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی 
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٦ـی١ـی٢٠٢٣

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.