Erbil 9°C پێنجشەممە 02 شوبات 12:07

خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی وڵاتێكی ئه‌وروپی له‌ به‌غدا ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

سه‌دان هاووڵاتی عێراقی له‌ شاری به‌غدا له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوید ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر ڕووداوی سوتاندنی كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز له‌ شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوێد.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌دان هاووڵاتی عێراقی له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌لاوی له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدای پایته‌خت ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد و به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌رانیش هه‌وڵیان دا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ و بچنه‌ ناوییه‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزێكی زۆری‌ ئه‌منیی شاری به‌غدا له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوید كۆببوونه‌وه‌‌ و ڕێگریان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد بچنه‌ نێو باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌وه‌‌.

خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوید له‌ شاری به‌غدا وه‌ك هه‌ڵوێستێك بوو به‌رامبه‌ر راسموس پالودان سیاسەتمەداری توندڕەوی سویدی كه‌ رۆژی شه‌مووی ڕابردوو لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە شاری ستۆكهۆڵمی پایتەخت ئاگری لە کۆپییەکی قورئانی پیرۆز بەردابوو.

له‌ كاتی رووداوه‌كه‌شدا موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در تویتێكی بڵاو كردبووه‌وه‌‌ و داوای له‌ هاووڵاتییان كردبوو ملیۆنان واژووی سه‌ركۆنه‌كردن كۆبكه‌نه‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی شاندێكی باڵاوه‌ بۆ باڵیۆزخانه‌ی سوید له‌ به‌غدا بنێردێن، جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و داواكارییه‌ به‌خێرایی و دوور له‌ تووندوتیژی جێبه‌جێ بكرێت.

موقته‌دا سه‌در هه‌روه‌ها داوای له‌ حكوومه‌تی سوید كردبوو به‌ زووترین كات راسموس پالودان ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ كۆپییه‌ قورئانه‌كه‌ی سوتاندبوو، ده‌ستگیر بكات و ڕووبه‌ڕووی یاسای بكاته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.