Erbil 37°C چوارشەممە 24 تەمووز 21:15

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڤیلادلیڤا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 له‌میانی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژهه‌ڵات، تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ له‌به‌رامبه‌ر تیپی باسكه‌ی ڤیلادلیڤا دووچاری دۆراندن هات.
 له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ ئاستی هه‌ردوولا هاوسه‌نگ بوو، نیوه‌ی یه‌كه‌م لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز به‌ئه‌نجامی په‌نجاو هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌په‌نجاو حه‌وت خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌نیوه‌ی دووه‌م به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ردوو تیپ ئاستیان لێك نزیك بوو، دواجار تیپه‌ی باسكه‌ی ڤیلادلیڤا سڤنتی توانی به‌ئه‌نجامی سه‌دو سێزده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو دوازده‌ خاڵ یاریه‌كه‌ به‌جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات.   

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.